لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین، خولێکی تۆپی پێی فوتساڵ بۆ خوێندکارانی سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین کەمپەسی ڕانیە دەکاتەوە.
هەروەک ئاگاداری گشت کۆلێژ و بەشەکان دەکاتەوە، دوا مۆڵەت بۆ ناونوسینی تیمە بەشدار بووەکان ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣⁄١١⁄١٦ دەبێت، بەمەبەستی ناونوسین سەردانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری بکەن لە سەرۆکایەتی زانکۆمان ⁄ نھۆمی چوارەم.