University of Raparin Logo

تانەگرتن لەئەنجامی پڕۆسەی دڵنیایی جۆری

پاش ئەوەی ڕۆژی ٢٠١٤/٩/١١ ئەنجامی پڕۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٣-٢٠١٤ لەزانكۆی ڕاپەڕین ڕاگەیەنرا ، كەبریتییە لەئەنجامی (فیدباكی خوێندكاران بۆ كۆرسەكە ، پڕۆسەی زانستخوازی بەردەوام  ، پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی هەگبەی مامۆستای زانكۆ )

بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی بەشەزانستییەكان و سكوڵی پەرستاری دەكات كەماوەی تانەگرتن (اعتراض) لەئەنجامەكان لە ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی ٢٠١٤/٩/١٥ دەست پێدەكات تا بەرواری ٢٠١٤/٩/٢٢ بەردەوام دەبێت .

تێبینی / تانەگرتن لەڕێگەی سەرۆكی لیژنەی دڵنیایی جۆری فاكەڵتی/سكۆڵ پێشكەش دەكرێت و دەنێردرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری زانكۆمان .