زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی پۆلی ١٢ ی (وێژەی و زانستی ) دەکات, کە زانکۆمان دوو لیژنەی پێکهێناوە لە ڕانیەو قەڵادزێ بە مەبەستی هاوکاریکردنی خویندکاران لە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین، بۆ ئەم مەبەستە خوێندکاران دەتوانن ڕۆژانە لە کاتژمێر ٩ ی بەیانی بۆ ٢:٣٠ ی دوانیوەڕۆ سەردانی زانکۆی ڕاپەڕین کەمپەسی فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان - تاقیگەی کۆمپیوتەر لە ڕانیە و کەمپەسی فاکەڵتی پەروەردە - هۆڵی ئینتەرنێت لە قەڵادزێ بکەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین یان ڕاستکردنەوەی هەلە .
