ئاگاداری سەرجەم خوازیارانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆی ڕاپەڕین دەکەین ، پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ماستەرو دکتۆرا لە پرۆگرامی ئیراسمۆس مەندۆس-مەرحەبا کرایەوە, پێشکەشکردن لە بەرواری ٢٧/ ١١ / ٢٠١٤ تاوەکو ١٢ / ١/ ٢٠١٥ بەردەوام دەبێت .
ئەم پرۆگرامەدا بە كۆی ٤١ كورسی خوێندن، هەلی خوێندن بۆ خوێندكارانی هەرێمی كوردستان لەو چوار زانكۆیە(زانکۆی ڕاپەڕین، زانکۆی سلێمانی، زانکۆی کۆیە، زانکۆی هەڵەبجە) دەڕەخسێت - لەسەر ئاستەكانی بەكالۆرێۆس، ماستەر، دكتۆراو پۆست-دكتۆرا، سەرەڕای بەرنامەی ئاڵوگۆڕی كادیری ئەكادیمی لە نێوان ئەو زانكۆیانەی كە لەچوارچێوەی پرۆگرامەكەدا بەشدارن.
ئەوەی شایانی باسە پڕۆگرامی ئیراسمۆس مەندۆس-مەرحەبا لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە پارەی بۆ دابینكراوەو لەسەر ئاستی جیهان (١٧) زانكۆ لەخۆدەگرێت لەوڵاتانی دیكەی وەك ئیسپانیا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئێران، پرتوگال، ئیتالیا، فەرەنسا، بولگاریاو پۆڵەندا، كە ئەمەش پردێكی پەیوەندی زانستی بەرفراوان دروستدەكات.
بۆ پێشکەشکردن و زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە: http://www.usc.es/marhaba/call.htm