لەرۆژی جیهانی ئایزدا، زانكۆی راپەڕین چالاكی زانستی ئەنجامدەدات
بڕیارە سەرلەبەیانی 1/12/2014، بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ئایدز-ەوە لەزانكۆی راپەڕین چەند چالاكییەكی زانستی ئەنجامبدرێن.
كە لەرۆژی 1/12/1988ەوە ئەم رۆژە كراوە بەرۆژی جیهانی ئایدز.
سەرەتا لەلایەن سكوڵی پەرستاری زانكۆی راپەڕینەوە چەند چالاكییەك ئەنجامدەدرێن و دواتریش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی سیمینارێك دەربارەی ئایدزو رێگاكانی تووشبوون پێشكەشدەكرێت.
بەروار 1/12/2014، دوو شەمە
شوین/ فاکەڵتی پەروەردەی بنەرەت/نهۆمی دووەم/هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین