University of Raparin Logo

زانكۆی ڕاپەڕین مەراسیمێك بۆ ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان سازدەكات

ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ١٧/ ١٢ / ٢٠١٤ بەبۆنەی ساڵوەگەڕی هەڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان، ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری زانكۆی ڕاپەڕین و بە ڕێوبەرایەتی وەرزش و چالاكی هونەری زانكۆی ڕاپەرین، مەراسیمی هەڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان و بەخشینی بڕوانامەی وەفا بەخانەوادەی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕێكدەخات.
بۆ ئەو مەبەستە ئاگارداری سەرجەم مامستایان و خوێندكاران و فەرمانبەرانی زانكۆی ڕاپەڕین دەكەین كە بەجل و بەرگی كوردییەوە بەشداری مەراسیمەكە بكەن .
شوێن : فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەكان
كاتژمێر : ١٠ سەرلەبەیانی