University of Raparin Logo

ماوەی پێشكەشكردن بؤ پڕۆگرامی مەرحەبا درێژدەكرێتەوە

لەراگەیەندراوێكدا كە زانكۆی سانتیاگۆ دی كۆمپۆستێلا بۆ هاوبەشەكانی پرۆژەی مەرحەبای ناردووە تێیدا هاتووە كە ماوەی پێشكەشكردنی فۆڕمی ئۆنلاین لەرۆژی 12/1/2015ەوە درێژكرایەوە بۆ 31/1/2015، ئەوەش لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی بەشداربووان دەبێت.

بەناوی زانكۆی راپەڕین-ەوە ئاگاداری خوێندكاران و ستافی زانكۆمان دەكەین، كە ماوەی پێشكەشكردنی پرۆژەی مەرحەبا بۆ ماوەی دیاریكراوی سەرەوە درێژكراوەتەوەو فێرخوازان و ئارەزوومەندان تا ئەو بەروارە دەتوانن فۆڕمەكانیان پێشكەش بكەن بەشێوەی ئۆنلاین.
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان، راگەیاندن و چاپەمەنییەكان سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین