زانكۆی راپەڕین رۆژی یەكشەممەی كرد بەپشوو بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارین و سەرماو سۆڵەی هەرێمی كوردستان بەگشتی و سنورەكەی گرتۆتەوە، و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و كەمكردنەوەی رووداوە نەخوازراوەكان سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین بڕیاریدا رۆژی یەكشەممە 11/1/2015، بكات بە پشووی فەرمی. هەروەك بەخوێندكارانی رادەگەیەنین هەموو ئەو بەشانەی تاقیكردنەوەیان هەیە تاقیكردنەوەی ئەو رۆژەی پشووی رەسمییە دەخرێتە رۆژی دواترەوە بەپێی خشتەی تاقیكردنەوەكانیان. هاوكات پارێزگاری سلێمانیش بڕیاری راگەیاندنی پشووی لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكان پارێزگای سلێمانی راگەیاندووەو لەهەمان كاتیشدا دەوامی فەرمی سەرجەم فەرمانگەكانی سنوری ئیدارەی راپەڕین كرا بەپشوو جگە لەفەرمانگە خزمەتگوزارییەكان نەبێت.
سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین