له ژێر دروشمی "په‌روه‌رده‌یه‌کی باشتر، بێ‌کاری که‌متر"
ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رواری ٢٦/ ١ / ٢٠١٥ سیمینارێکی تایبه‌ت به قۆناغی دووه‌می راهێنانی تواناکان سازدەکرێت، سیمیناره‌که له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار که سه‌ر به نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه ڕێکده‌خرێت. مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانی ئه‌م سیمیناره ناساندن و شیکردنه‌وه‌ی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکانه بۆ فێرخوازان و ورده‌کاری ڕاهێنانه‌که له قۆناغی دووه‌م، به‌شداری خوێندکارانی قۆناغی (سێ یه‌م و چواره‌م) و ڕاگر و به‌رپرسی به‌ش و مامۆستا گرنگه به مه‌به‌ستی ئاگابوون له پڕۆگرامه‌که.
سیمیناره‌که کاتژمێر ١٠ی سه‌رله‌به‌یانی له هۆلی چالاکیه‌کانی زانکۆ له فاکه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.