University of Raparin Logo

ڕاگەیاندنی پۆست لە زانكۆی ڕاپەڕین

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پۆستێك لەزانكۆی ڕاپەڕین ڕادەگەیەنێت‌، هەر بەڕێزێك مەرجەكانی تێدایە و ئارەزوو دەكات بۆ بەشداریكردن لەو پێشبڕكێیەدا كە نەریتێكی بەردەوامی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییە

،‌ دەتوانێ داواكاری و (سی.ڤی) پێشكەش بكات. پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی/ زانكۆی ڕاپەڕین

مەرجەكان:
1. هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بیت .
2. نازناوی زانستی لە یاریدەدەری پرۆفیسۆر كەمتر نەبیت .
3. خزمەتی زانكۆیی لە (10) دە سال كەمتر نەبیت .
4. شارەزاییەكی باشی لە بواری كارگێڕی و دارایی هەبێت.
5. شارەزابون لە زمانی ئینگلیزی و كۆمپیوتەر هەلی زیاتر بۆ پێشكەشكار دەرەخسنێت.
6. پوختەی ڕاژه‌ی لەلایەن لێپرسراوی ڕاستەوخۆی مۆر و ئیمزا كرا بێت. تێبینی:
1. هەر بەرێزێك مەرجەكانی تێدایە و ئارەزو دەكات، دەتوانێ (سی.ڤی) یەكەی بۆ ئەم ئیمەیڵە(ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.) بنێرێت.
2. لەگەڵ ناردنی (سی. ڤی) دا, پێویستە خوازیار ئەو پۆستە دەستنیشان بكات كە ئارەزوی دەكات.
3. دوایین كات بۆ پێشكەشكردنی داواكاری رێكەوتی (2015/3/8)یە.