University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی راپەڕین

بڕیارە کاتژمێر (١٠)ی  سەرلەبەیانی ٢٠١٥/٤/٢٣، لەھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی راپەڕین لە فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت کۆنفرانسی (راگەیاندن و تێرۆر) دەست بەکارەکانی بکات کە درێژە پێدەری چالاکیەکانی یادی ساڵوەگەڕی (١١٧) ھەمین ساڵرۆژی رۆژنامەنووسیی کوردییە.
داوا لەمامۆستایان و خوێندکارانی ئازیز دەکەین کە کۆنفرانسەکە کراوەیەو پەیوەستە بەبارودۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستانەوەو لەلایەن کەسانی پسپۆرەوە (٦) سیمیناری ئەکادیمی پێشکەش دەکرێن. بۆیە ھەر مامۆستاو خوێندکارێک خواستی بەشداربوونی ھەیە لەم کۆنفرانسە ئەکادیمییە دەتوانێت ئامادە بێت. شوێنی/ ھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ/ فاکەڵەتی پەروەردەی بنەڕەت