وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی زانكۆی پۆلیتهكنیكی دهۆك بۆ کاروباری خوێندکاران ڕادەگەیەنێت، هەر بەڕێزێك مەرجەكانی تێدایە و ئارەزوو دەكات بۆ بەشداریكردن لەو پێشبڕكێیەدا، دەتوانێ داواكاری و (سی.ڤی) پێشكەش بكات.
مەرجەكان:
1. هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بیت .
2. نازناوی زانستی لە یاریدەدەری پرۆفیسۆر كەمتر نەبیت .
3. خزمەتی زانكۆیی لە (10) دە سال كەمتر نەبیت .
4. شارەزابون لە زمانی ئینگلیزی و كۆمپیوتەر هەلی زیاتر بۆ پێشكەشكار دەرەخێسنێت.
5. پوختەی ڕاژەی لەلایەن لێپرسراوی ڕاستەوخۆی مۆر و ئیمزا كرا بێت و هاوپێچی (CV)ەكەی بكات.
تێبینی:
1. هەر بەرێزێك مەرجەكانی تێدایە و ئارەزو دەكات، دەتوانێ (سی.ڤی) و پوختەی ڕاژەكەی بۆ ئەم ئیمەیڵە(ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.) بنێرێت.
2. دوایین كات بۆ پێشكەشكردنی داواكاری رێكەوتی (2015/5/2)یە.