دوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی بۆردی باڵای کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، کە تیایدا بە تێروتەسەلی گفتوگۆ دەبارەی پڕۆسەی خوێندنی ئێواران کرا،هەروەها وادەی پێشکەشکردن بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠١٥ - ٢٠١٦ ) دیاریکرا، لە ٢٦ / ٧ / ٢٠١٥ دەستپێدەکات تا ٢٦ / ٨ / ٢٠١٥ بۆ ماوەی مانگێک بەردوام دەبێت.
فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لەزانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی قۆناغی بنەڕەتی دەکاتەوە، ئەوانەی لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەن و خوازیارن لە خوێندنی ئێواران لە یەکێک لە بەشەکانی ( زمانی کوردی، زمانی عەرەبی، زانستی گشتی، بیرکاری ) درێژە بە خوێندنەکانیان بدەن ، دەتوانن لە ماوەی دیاریکراودا بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕم سەردانی فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لەزانکۆی ڕاپەڕین بکەن.
تێبینی /
١- ڕۆژانە لە کاتژمێر (٤-٦)ی ئێوارە فۆڕم دابەشدەکرێت.
٢- فۆڕم لەبینای فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت تۆمارگای/ئێواران دابەشدەکرێت .