له ڕوانگه‌ى ئه‌و پێشكه‌وتنه مه‌زنه‌ى ته‌كنه‌لۆژياى بوارى كۆمپيوته‌ر له سه‌رانسه‌رى جيهان تۆماريكردووه، به‌شى كۆمپيوته‌ر له فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت – زانكۆى ڕاپه‌ڕين؛ هه‌ڵده‌ستێت به كردنه‌وه‌ى خولێک بۆ فێربوونى دوو له بابه‌ته ته‌كنه‌لۆژييه زۆر باو و به‌كارهاتووه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه بۆ سوود گه‌ياندنى زياتر به فێرخوازانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان.
بابه‌ته‌كانى خوله‌كه:
+ خولى داتابه‌يس:
• فيربوون و تێگه‌شتنى بنچينه‌كانى داتابه‌يس - تيۆرى.
• فێربوونى دروستكردنى داتابه‌يس به مايكرۆسۆفت ئه‌كسێسى 2013 - پڕاكتيكى.
+ خولى وێب ديزاين:
• فێربوون و تێگه‌شتنى بنچينه‌كانى وێب ديزاين – تيۆرى.
• فێربوونى دروستكردنى وێب سايت به به‌كارهێنانى (HTML,CSS,PHP,MYSQL) - پڕاكتيكى.
تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى خوله‌كه:
1- خوله‌كه بۆ ماوه‌ى يه‌ك مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت، له (2/8/2015) ده‌ست پێده‌كات و له (2/9/2015) كۆتايى دێت.
2- له هه‌ر هه‌فته‌يه‌كدا (4) وانه ده‌خوێندرێت و ماوه‌ى هه‌ر وانه‌يه‌ك (2) كاتژمێر ده‌بێت، له (٪85)ى وانه‌كان پڕكتيكى ده‌بێت و له (٪15)ى تيۆرى ده‌بێت.
3- ژماره‌ى كورسيه ته‌رخانكراوه‌كان بۆ خوله‌كه دياريكراوه.
4- بۆ هه‌ر بابه‌تێكى خوله‌كه بڕى (150,000) هه‌زار دينار له فێرخواز وه‌رده‌گيرێت.
5- له كۆتايى خوله‌كه‌دا بڕوانامه ده‌به‌خشرێت به فێرخوازه سه‌ركه‌وتووه‌كانى خوله‌كه.
6- يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌مى خوله‌كه ده‌به‌خشرێن له به‌شێك له‌و بڕه پاره‌يه‌يى كه له به‌رامبه‌ر خوله‌كه‌دا له فێرخوازه‌كان وه‌رده‌گيرێت به‌م شێوه‌يه: يه‌كه‌م (%100)، دووه‌م (%70)، سێيه‌م (%40).
- بۆ به‌شداريكردن و ناونوسين سه‌ردانى به‌شى كۆمپيوته‌ر بكه‌ن له كه‌مپى تازه‌ى زانكۆى ڕاپه‌ڕين – بيناى فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت, ڕۆژانى ناونوسين (22/7/2015) تا (30/7/2015) له كاتژمێر (9)ى سه‌ر له به‌يانى تا (12)ى نيوه‌ڕۆ.
- بۆ وه‌رگرتنى زانيارى زياتر په‌يوه‌ندى بكه به‌م ژمارانه‌وه:
07502421728 يان 07508290173
مامۆستايانى سه‌رپه‌رشتيارى خوله‌كه:
- م.ى.محمد حسێن أحمد
- هونه‌ر أبوبكر أحمد
- ڕابه‌ر عمر محمد