سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین ئاگاداری سەرجەم ماموستایان و فەرمانبەرانی دەکاتەوە کە بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما رۆژانی پێنجەشەمە رێکەوتی ٣٠ / ٧ /٢٠١٥ تاکو ٢ / ٨ / ٢٠١٥ پشووی فەرمی دەبێت لە زانکۆمان.
سەفین دزەیی وتەبیژی فەرمی حکومەتی هەریمی کوردستان لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینی ئەوەی كرد پلەكانی گەرما، تا هەفتەی داهاتوو بەرز دەبنەوە، بەتایبەت لە ڕۆژانی شەممە و یەكشەممەی داهاتوودا، بۆیە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا ڕۆژانی ٣٠ / ٧ /٢٠١٥ تا بەرواری ٢ / ٨ / ٢٠١٥ كە دەكاتە یەكشەممەی داهاتوو، لە سەجەم فەرمانگە و دەزگاكانی سەر بە حكومەتی هەرێم پشووی فەرمی بێت.
هەروەها وتیشی: ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی ٣ / ٨ / ٢٠١٥ دەوامی فەرمی لە فەرمانگە و دەزگاكانی سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.