University of Raparin Logo

ئاگاداری لەبواری کارپێكردن و چاككردنەوەی گشت ئامێرە كارەبایی و میكانیكییەكان

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەران و کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان دەکاتەوە کە خاوەنی مۆڵەتی کارکردنن، پسپۆڕیان هەیە لە لەبواری کارپێكردن و چاككردنەوەی سەجەم ئامێرە كارەبایی و میكانیكییەكان، زانکۆمان هەڵدەستیت بە ئەنجامدانی ( تەندەر ) ( کەمگیری گشتی ) بۆ (کارپێكردن و چاككردنەوەی ئامێرە كارەبایی و میكانیكییەكانی بەشی ناوخۆیی زانكۆمان لە ڕانیە و قەڵادزێ‌) هەر بەڕێزێك ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە با لە ڕۆژانی ١٢/ ٨ / ٢٠١٥ تا ٢٦/ ٨ / ٢٠١٥ سەردانی سەرۆكایەتی  زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجییەکان بكات بە مەبەستی کڕینی وێنەی تەندەر و مەرج و ڕێنماییەکان بەبڕی (٢٥٠٠٠) هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی .

تێبینی/

١-ماوەی بردنی تەندەر لە ڕۆژی ١٢ / ٨ / ٢٠١٥ دەست پێدەکات تا بەرواری ٢٦ / ٨ / ٢٠١٥ کۆتایی دەوام بەردەوام دەبێت .

٢. دوا كات بۆ گەڕانەوەی تەندەر ڕێكەوتی ٢٧ / ٨ / ٢٠١٥ كاتژمێر  ٩ی سەر لەبەیانی دەبێت، و هیچ تەندەرێک دوای ئەو بەروارە وەرناگیرێتەوە و سندوقی تەندەر دادەخرێت، لە هەمان ڕۆژدا كاتژمێر ٩:٣٠ ی سەرلەبەیانی تەندەرەکان دەكرێنەوە و ئاشکرا دەکرێن بە ئامادەبونی نوێنەری کۆمپانیاکان لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی .

مەرجەکانی بەشداریکردن ؛

١- پێویستە بەشداربوو كۆمپانیای تایبەتمەند بێت یان مۆڵەتی كاركردنی لەو بوارەدا هەبێت .

٢- هێنانی بارمتەی سەرەتایی بە بڕی (٢،٠٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن دیناری عێراقی بە چەكی پەسەند كراو لەكاتی گەڕانەوەی تەندەردا.

٣- زانكۆمان پابەند نیە بە كەمترین نرخ.

٤- لەكاتی داواكردنی تەندەر پێویستە بەڵێندەر وێنەیەك لە (مۆڵەتی دامەزراندن، ناسنامەی وەزارەتی پلاندانان،ناسنامەی گروپی بازرگانی) لەگەڵ خۆی بێنێت.

٥- ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرەی لە دەرەوەی هەرێمن پشتگیری تۆماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەبێت.

٦- ماوەی بەسەرچوونی تەندەر (٩٠) نەوەد ڕۆژە لەبەرواری كردنەوەی تەندەرەوە.

٧- هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت ، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت.