سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەران و کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان دەکاتەوە کە خاوەنی مۆڵەتی کارکردنن لەو بوارەدا، زانکۆی ڕاپەڕین هەڵدەستیت بە ئەنجامدانی ( تەندەر ) ( کەمگیری گشتی ) بۆ كافتریاكانی زانكۆ لە (فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەت/ ڕانیە، فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەكان/ڕانیە، فاكەڵتی پەروەردە/ قەڵادزێ)) هەر بەڕێزێك ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە با لە ڕۆژانی ١٢/ ٨ / ٢٠١٥ تا ٣٠/ ٨ / ٢٠١٥ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجییەکان بكات بە مەبەستی کڕینی وێنەی تەندەر و مەرج و ڕێنماییەکان بەبڕی (٢٥٠٠٠) هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی .
تێبینی/
١-ماوەی بردنی تەندەر لە ڕۆژی ١٢ / ٨ / ٢٠١٥ دەست پێدەکات تا بەرواری ٣٠ / ٨ / ٢٠١٥ کۆتایی دەوام بەردەوام دەبێت .
٢. دوا كات بۆ گەڕانەوەی تەندەر ڕێكەوتی ٣١ / ٨ / ٢٠١٥ كاتژمێر (٩:٣٠)ی سەر لەبەیانی دەبێت، و هیچ تەندەرێک دوای ئەو بەروارە وەرناگیرێتەوە و سندوقی تەندەر دادەخرێت، لە هەمان ڕۆژدا كاتژمێر (١١) تەندەرەکان دەكرێنەوە و ئاشکرا دەکرێن بە ئامادەبونی نوێنەری کۆمپانیاکان لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی .
مەرجەکانی بەشداریکردن ؛
١-پێویستە بەشداربوو كۆمپانیای تایبەتمەند بێت یان مۆڵەتی كاركردنی لەمبارەوە هەبێت .
٢- هێنانی بارمتەی سەرەتایی بە بڕی (٢،٠٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن دیناری عێراقی بە چەكی پەسەند كراو لە كاتی گەڕانەوەی تەندەردا.
٣- كافتریاكان بە جیا تەندەرینیان بۆ دەكرێت و یەك كافتریا ئەسپاردەی كۆمپانیا دەكرێت.
٤- زانكۆمان پابەند نیە بە كەمترین نرخ.
٥- لەكاتی داواكردنی تەندەر پێویستە وێنەیەك لە (مۆڵەتی دامەزراندن، ناسنامەی وەزارەتی پلاندانان، ناسنامەی ژووری بازرگانی) بۆ كۆمپانیاكان وە (مۆڵەتی كاركردن لە بواری چێشت لێنان، پێناسی كەسی، مۆڵەتی تەندروستی) بۆ بەڵێندەران، لەگەڵ خۆی بێنێت.
٦- ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرەی لە دەرەوەی هەرێمن پشتگیری تۆماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەبێت.
٧- ماوەی بەسەرچوونی تەندەر (٩٠) ڕۆژە لەبەرواری كردنەوەی تەندەرەوە.
٨- هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت ، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت.