سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەران و کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان دەکاتەوە کە خاوەنی مۆڵەتی کارکردنن لەو بوارەدا، زانکۆی ڕاپەڕین هەڵدەستیت بە ئەنجامدانی ( تەندەر ) ( کەمگیری گشتی ) بە مەبەستی دابینكردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ زانكۆی ڕاپەڕین، هەر کۆمپانیا و لایەنێک ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە با لە ڕۆژانی ١٢/ ٨ / ٢٠١٥ تا ٢٦/ ٨ / ٢٠١٥ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجییەکان بكات بە مەبەستی کڕینی وێنەی تەندەر و مەرج و ڕێنماییەکان بەبڕی (٢٥٠٠٠) هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی .
تێبینی/
١-ماوەی بردنی تەندەر لە ڕۆژی ١٢ / ٨ / ٢٠١٥ دەست پێدەکات تا بەرواری ٢٦ / ٨ / ٢٠١٥ کۆتایی دەوام بەردەوام دەبێت .
٢. دوا كات بۆ گەڕانەوەی تەندەر ڕێكەوتی ٢٧ / ٨ / ٢٠١٥ كاتژمێر (١٠)ی سەر لەبەیانی دەبێت، و هیچ تەندەرێک دوای ئەو بەروارە وەرناگیرێتەوە و سندوقی تەندەر دادەخرێت، لە هەمان ڕۆژدا كاتژمێر (١٠:٣٠) تەندەرەکان دەكرێنەوە و ئاشکرا دەکرێن بە ئامادەبونی نوێنەری کۆمپانیاکان لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی .
مەرجەکانی بەشداریکردن :
١-پێویستە بەشداربوو كۆمپانیای تایبەتمەند بێت یان مۆڵەتی كاركردنی لەمبارەوە هەبێت .
٢- هێنانی بارمتەی سەرەتایی بە بڕی (٢،٠٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن دیناری عێراقی بە چەكی پەسەند كراو لە كاتی گەڕانەوەی تەندەردا.
٣-زانكۆمان پابەند نیە بە كەمترین نرخ.
٤- لەكاتی داواكردنی تەندەر پێویستە بەڵێندەر وێنەیەك لە (مۆڵەتی دامەزراندن، ناسنامەی وەزارەتی پلاندانان، ناسنامەی ژووری بازرگانی) لەگەڵ خۆی بێنێت.
٥- ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرەی لە دەرەوەی هەرێمن پشتگیری تۆماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەبێت.
٦- ماوەی بەسەرچوونی تەندەر (٩٠) ڕۆژە لەبەرواری كردنەوەی تەندەرەوە.
٧- هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت ، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت.