سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەرانی ناوخۆیی و بیانییەکان دەکاتەوە کە خاوەنی مۆڵەتی کارکردنن لەو بوارەدا، زانکۆی ڕاپەڕین هەڵدەستیت بە ئەنجامدانی ( تەندەر ) ( کەمگیری گشتی ) بۆ کاری وێنەگری و فۆتۆکۆپی فاکەڵتییەکانی زانکۆ لە (فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەت/ ڕانیە، فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەكان/ڕانیە، فاكەڵتی پەروەردە/ قەڵادزێ)) هەر بەڕێزێك ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە با لە ڕۆژانی ١٢/ ٨ / ٢٠١٥ تا ٣٠/ ٨ / ٢٠١٥ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجییەکان بكات بە مەبەستی کڕینی وێنەی تەندەر و مەرج و ڕێنماییەکان بەبڕی (١٥٠٠٠) هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی .
تێبینی/
١-ماوەی بردنی تەندەر لە ڕۆژی ١٢ / ٨ / ٢٠١٥ دەست پێدەکات تا بەرواری ٣٠ / ٨ / ٢٠١٥ کۆتایی دەوام بەردەوام دەبێت .
٢. دوا كات بۆ گەڕانەوەی تەندەر ڕێكەوتی ٣١ / ٨ / ٢٠١٥ كاتژمێر (٩)ی سەر لەبەیانی دەبێت، و هیچ تەندەرێک دوای ئەو بەروارە وەرناگیرێتەوە و سندوقی تەندەر دادەخرێت، لە هەمان ڕۆژدا كاتژمێر (٩:٣٠) تەندەرەکان دەكرێنەوە و ئاشکرا دەکرێن بە ئامادەبونی نوێنەری بەڵێندەران لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی .
مەرجەکانی بەشداریکردن :
١-پێویستە بەشداربوو مۆڵەتی كاركردنی لە بواری وێنەگری و فۆتۆكۆپی هەبێت .
٢- هێنانی بارمتەی سەرەتایی بە بڕی (١،٠٠٠،٠٠٠) یەك ملیۆن دیناری عێراقی كە بە شێوەی نەختینە دەدرێتە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانكۆمان لە كاتی گەڕانەوەی تەندەردا.
٣-زانكۆمان پابەند نیە بە كەمترین نرخ.
٤- لەكاتی داواكردنی تەندەر پێویستە بەڵێندەر وێنەیەك لە (ناسنامەی كەسی، مۆڵەتی كاركردن لە بواری وێنەگری و فۆتۆكۆپی، پێناسی ئەندامێتی كۆمەڵەی وێنەگران) لەگەڵ خۆی بێنێت.
٥- ئەو بەڵێندەرانەی لە دەرەوەی هەرێمن پشتگیری تۆماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەبێت.
٦- ماوەی بەسەرچوونی تەندەر (٩٠) ڕۆژە لەبەرواری كردنەوەی تەندەرەوە.
٧- هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت ، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت.