فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم خوازیارانی خوێندنی ئێواران بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٥-٢٠١٦) دەکاتەوە کە لە
ڕێکەوتی ٢٧ / ٨ / ٢٠١٥-وە، وادەی گەڕاندنەوەی فۆڕمەکان کۆتایی پێهاتووە، ئەوانەی تاکو ئێستا فۆڕمیان نەگێڕاوەتەوە مافی وەرگرتنیان لەخوێندنی ئێواران نەماوە، بۆیە داوا لەسەرجەم خوازیاران دەکەین سەردانمان نەکەن بەمەبەستی گەڕاندنەوەی فۆڕمی داواکاری.
سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی ناوی کاندیدەکان بۆ خویندنی ئێواران لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٠ / ٩ / ٢٠١٥ ناوەکان ڕادەگەیەنرێن، ماوەی پەڵپ(گازەندە) لە ئەنجامە بەراییەکان لەهەمان ڕۆژ دەست پێدەکات تا ڕێکەوتی ١٧ / ٩ / ٢٠١٥ بەردەوام دەبێت.