سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری بەڵێندەران و کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان دەکاتەوە کە خاوەنی مۆڵەتی کارکردنن، زانکۆمان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ( تەندەر ) ( کەمگیری گشتی ) بەمەبەستی (پاككردنەوەی بینای بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆمان لە ڕانیە و قەڵادزێ ) هەر کۆمپانیا و بەڵێندەرێک ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە با لە ڕۆژانی ٣/ ٩ / ٢٠١٥ تا ١٧/ ٩ / ٢٠١٥ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجییەکان بكات بە مەبەستی کڕینی وێنەی تەندەر و مەرج و ڕێنماییەکان بەبڕی (٢٥٠٠٠) هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی .
تێبینی/
١-ماوەی بردنی تەندەر لە ڕۆژی ٣/ ٩ / ٢٠١٥ دەستپێدەكات تا بەرواری ١٧/ ٩ / ٢٠١٥ كۆتایی دەوام .
٢-دوا كات بۆ گەڕانەوەی تەندەر ڕۆژی ٢٠/ ٩ / ٢٠١٥ كاتژمێر(٩:٠٠) ی پێش نیوەڕۆیە، هیچ تەندەرێ دوای ئەو بەروارە وەرناگیرێ و صندوقی تەندەر دادەخرێت ، هەمان بەروار كاتژمێر (٩:٣٠) پێش نیوەڕۆ تەندەرەكان دەكرێنەوە و ئاشكرا دەكرێن بە ئامادەبوونی نوێنەری كۆمپانیاكان، وە تەندەرەكان دەبێت بگەڕێندرێنەوە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان.
مەرجەکانی بەشداریکردن :
١-پێویستە بەشداربوو كۆمپانیای تایبەتمەند بێت یان مۆڵەتی كاركردنی لەمبارەوە هەبێت .
٢-هێنانی بارمتەی سەرەتایی بە بڕی (٢،٠٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن دیناری عێراقی بە چەكی پەسەند كراو لە كاتی گەڕانەوەی تەندەردا.
٣-زانكۆمان پابەند نیە بە كەمترین نرخ.
٤-لەكاتی داواكردنی تەندەر پێویستە بەڵێندەر وێنەیەك لە (مۆڵەتی كاركردن ،پێناسی كەسی ،پێناسی یەكێتی بەڵێندەران) لەگەڵ خۆی بێنێت.
٥-ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرەی لە دەرەوەی هەرێمن پشتگیری تۆماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەبێت.
٦-ماوەی بەسەرچوونی تەندەر (٩٠) ڕۆژە لەبەرواری كردنەوەی تەندەرەوە.
٧-هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت ، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت