زانکۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی قۆناغەکانی ( دووەم - سێیەم – چوارەم )ی زانکۆمان دەکاتەوە،
ئەوانەی نیشتەجێی دەرەوەی شارن،دەتوانن لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٩ / ٩ / ٢٠١٥ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی بەشەناوخۆیی بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن، هاوکات سەرۆکایەتی زانکۆ ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی دەکاتەوە کە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١ / ١٠ / ٢٠١٥ دەوامی فەرمی خوێندن لە زانکۆی ڕاپەڕین دەست پێدەکات .