دەرچووانی ٢٠١٤ – ٢٠١٥، دەتوانن رۆژی شەممە رۆب وەربگرن
سەرەڕای قەیرانی دارایی و تەنگژەی سیاسیی لەھەرێمی کوردستان، زانکۆی راپەڕین رێوڕەسمی دەرچوون بۆ دەرچووانی ٢٠١٤ – ٢٠١٥ی زانکۆمان رێکدەخات کە تێیدا رێوڕەسمی سوێندخواردن و بەفەڕمی پێدانی بڕوانامە بەسەر پۆلێکی دیکە لەدەرچووان دابەشدەکرێت.
بەو بۆنەیەوە لیژنەی باڵای رێوڕەسمی خولی چوارەمینی دەرچووانی زانکۆی راپەڕین، ئاگاداری گشت دەرچووانی ساڵی ٢٠١٤ – ٢٠١٥ دەکات کە سەردانی فاکەڵتی و سکوڵەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنی رۆبی دەرچوون لەرۆژی شەممە ١٧ / ١٠ / ٢٠١٥ەوە.
لیژنەی باڵای رێوڕەسمی دەرچوون