University of Raparin Logo

ئاگادارییەک بۆ دەرچووانی ٢٠١٤-٢٠١٥

زانکۆی راپەڕین/ لیژنەی باڵای رێوڕەسمی دەرچوون ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی دەرچووی خولی یەکەم و دووەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٤-٢٠١٥ دەکاتەوە، كە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠ / ١٠ / ٢٠١٥ ڕێوڕەسمی دەرچوون بۆ دەرچووانی ٢٠١٤ – ٢٠١٥ی زانکۆمان سازدەکرێت.

ڕێوڕەسمەکە کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی زین /سەر ڕێگای سەرکەپکان نزیک یاریگای ئازادە ڕەش بەڕێوەدەچێت.

لێرەوە ئاگاداری سەرجەم دەرچووان دەکەینەوە ڕۆژی دوو شەممە کۆتا ڕۆژ دەبێت بۆ پێدانی ڕۆب و پێداویستییەکانی دەرچوون بە خوێندکاران.