University of Raparin Logo

ئاگاداری

بە دروشمی ( پێشمەگەی زانستین ) زانکۆی راپەڕین رێوڕەسمی دەرچوون بۆ خوێندکارانی دەرچووی ( ٢٠١٤-٢٠١٥ ) سازدەکات، لەڕێوڕەسمەکەدا بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە ( ٤١٦ ) خوێندکاری دەرچوو دەبەخشرێت، کە سەرجەمیان دەرچووی ( ١٠ ) بەشن لە سێ فاکەڵتی و یەک سکوڵی زانکۆمان .

ڕێوڕەسمەکە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠ / ١٠ / ٢٠١٥ لە هۆڵی زین /سەر ڕێگای سەرکەپکان نزیک یاریگای ئازادە ڕەش کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی بەڕێوەدەچێت.

لێرەوە سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم مامۆستا و خوێندکار و فەرمانبەرانی زانکۆمان دەکاتەوە کە ڕۆژی سێ شەممە ٢٠ / ١٠ / ٢٠١٥ پشووی فەرمی دەبێت لە زانکۆمان، رۆژی چوار شەممە ٢١ / ١٠ / ٢٠١٥ دەوامی ئاسایی دەست پێدەکاتەوە .

هەروەک سەرۆکایەتی زانکۆمان بە پێویستی دەزانێت سوپاسی مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین بکات لە بەرامبەر پابەندبوونیان بە دەوامی فەرمی و چوونە ناو هۆلەکانی خوێندنەوە .