University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ بەكرێدانی كۆشكی كافتریاكانی بەشە ناوخۆییەكان

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری كۆمپانیا و بەڵێندەرانی ناوخۆ دەكاتەوە ئەوانەی خاوەنی مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارەدا، زانكۆمان هەڵدەستێت بە بەكرێدانی كۆشكی كافتریاكانی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆ لەرێگەی زیادكردنی ئاشكرا پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (٣٢) ی ساڵی (١٩٨٦)، هەر كەسێك ئارەزوی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێت لەم بەرواری خوارەوە سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/بەرێوەبەرایەتی دارایی/هۆبەی خەرجیەكان بكات بە مەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و رێنماییەكان بەرامبەر (٥٠٠٠) پێنج هەزار دیناری عێراقی كە ناگەرێتەوە بۆ خاوەنەكەی .

 ١- ماوەی بردنی مەرج و رێنمایی لە ڕۆژی (٥ / ١١ / ٢٠١٥) دەستپێدەكات تا بەرواری (٣ / ١٢ / ٢٠١٥) كۆتایی دەوام .

٢- رۆژی دەستپێكردنی زیادكردن (٣٠) رۆژە لە رۆژی دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە كاتژمێر (٩:٣٠) سەرلەبەیانی.

٣- شوێنی زیادكردن لە زانكۆمان/فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەكان/هۆڵی كۆبونەوەكان لە نهۆمی یەکەم.

٤- سێ‌ كۆشكی كافتریا دەچێتە كێبركێوە (دوو كافتریای بەشە ناوخۆیی لە كەمپەسی رانیە بەیەكەوە و یەك كافتریای بەشە ناوخۆیی لە كەمپەسی قەڵادزێ‌ بەتەنها).

٥- ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت دوای پەسەندكردن و سپاردنی كارەكە پێی، تەواوی كرێی ساڵانە تسلیم دەكات و واژۆی گرێبەست دەكات لە ماوەی (٧) رۆژدا.

٦- هیچ بەشداربویەك كۆشكی هەردوو كەمپەسەكەی پێنادرێت و ئەگەر لە زانكۆمان كافتریای تری پێسپێردرابێت بۆی نی یە بەشداری بكات.

٧- پێویستە بەشداربوو كۆمپانیای تایبەتمەند بێت یان یان خاوەنی مۆڵەتی كاركردن بێت لە بواری ماركێت یان دوكان یان وشكە فرۆشی.

٨- بەشدار بوو پێویستە عێراقی بێت و وێنەیەك لە (رەگەزنامەی عێراقی، ناسنامەی باری كەسی) لەگەڵ خۆیدا بێنێت.

٩- بەشدار بوو پێویستە ئەستۆپاكی باجی دەرامەت لەگەڵ خۆیدا بێنێت كە هیچ قەرزداری حكومەت نی یە.

١٠- بەر لە دەستپێكردنی زیادكردنەكە بری (٢٠%) بارمتەی خەمڵێنراو لە بەرێوەبەرایەتی دارایی لە زانكۆمان دابنێت.

١١- پێویستە تا رۆژێك بەر لە دەسپێكردنی زیادكردن سەردانی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی لارینەبوونی بەشداریكردن و وێنەیەك لە پێداویستیەكانی خاڵی (٧ ، ٨ ، ٩ ، ١٠) بێنێت بۆ هەمان مەبەست.

١٢-  ئەگەر رۆژی زیادكردن كەوتە بەر پشوی فەرمی، رۆژی دوای پشو مزایەدەكە دەكرێت.