University of Raparin Logo

سکوڵی پەرستاری پشکنینی شەکرە بۆ سەرجەم هاوڵاتیان ئەنجام دەدات

بەبۆنەی رۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە سکوڵی پەرستاری هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی پشکنینی شکرە لە خوێن بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی شاری ڕانیە و دەوروبەری، رۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٤ / ١١ / ٢٠١٥  لە کاتژمێر (٩) بۆ (١١)، لە پارکی ئازادی/ڕانیە . ئاگاداری ئەو کەسانە دەکەین کە سەردانمان دەکەن بە مەبەستی پشکنین نابێ نانی بەیانی بخۆن بۆ ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکە بە ووردی دەربچێت.