زانکۆی ڕاپەڕین/بەڕێوەبەرایەتی دارایی ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان دەکاتەوە بەمەبەستی نوێکردنەوەی دەرماڵەی( خێزانداری و منداڵ) لە زووترین کاتدا ئەم بەڵگەنامانەی کە لە خوارەوە داواکراون پێشکەش بە لیژنەی تایبەت بکەن لە بەڕێوەبەرایەتی (دارایی و ووردبینی) تا کاتی ئامادەکردنی موچەی مانگی کانونی دووەم (١ / ٢٠١٦ ) بە پێچەوانەوە دوای ئەو بەروارە شایستەی وەرگرتنی ئەو دەرماڵەیە نابن لە ساڵی (٢٠١٦) دا .
پێداویستییە داواکراوەکان :
١- پڕکردنەوەی فۆڕمی زانیاری خێزان و ژمارەی منداڵەکان، لەکاتی پێشکەشکردنی زانیاری هەڵە داواکار سزا دەدرێت بەپێی یاسا کارپێکراوەکان و شایستەی ئەو دەرماڵەیە نابێ .
٢- پیناسی باری شارستانی هەردوولا و منداڵەکانی.
٣- دەرماڵەی منداڵ بۆ کوڕ و کچ تا تەمەنی (١٨) ساڵی خەرج دەکرێت ، وە تا تەمەنی (٢٢) ساڵ بە مەرجێک بەردەوام بێت لەسەر خوێندنی ئامادەیی، تا تەمەنی (٢٦) ساڵ پیویستە بەردەوام بێت لەسەر خوێندنی زانکۆ یاخود پەیمانگا باڵاکان ،بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە پشتگیری خوێندنگەکەی بهێنێت .
٤- بۆ کچی ماڵەوە لەکاتی دامەزراندن و شوکردندا دەبڕدرێت، بە پێچەوانەوە پێویستە بەڵگەنامەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی زانکۆمان هاوپێچ بکات .
٥- ئەگەر هاوسەری داواکار میلاکی زانکۆمان بێت پێویست بە بوونی پشتگیری ناکات، بەڵام ئەگەر هاوسەری داواکار میلاکی دامەزراوەیەکی تری حکومی بوو پێویستە پشتگیری ئەو دامەزراوەیە بهێنێت کە دەرماڵەی هاوسەگیری و منداڵ وەرناگرێت .
٦- مامۆستایان و فەرمانبەرانی فاکەڵتی و سکوڵەکان پێویستە مامەڵەکانیان ئاراستەی هۆبەی ژمێریاریان بکەن .