به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌رچووانی پۆلی دوانزه‌یه‌می ئاماده‌یی ئه‌وانه‌ی كه ناویان بۆ زانكۆ و په‌یمانگاكان نه‌هاتووه‌ته‌وه ده‌توانن له‌مڕۆوە به‌پێی سنووری پارێزگاكه‌یان سه‌ردانی ئه‌و لیژنانه بكه‌ن كه به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی ناو نه‌هاتنه‌وه‌ی و خوێندكاران ده‌كه‌ن.
مامۆستا دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: "ده‌رچووانی پۆلی دوانزه‌یه‌می ئاماده‌یی ئه‌وانه‌ی كه ناویان بۆ زانكۆ‌و په‌یمانگاكان نه‌هاتووه‌ته‌وه ده‌توانن سه‌ردانی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی خوێندكاران بكه‌ن و پێویسته خوێندكاره‌كانیش پشتگیریه‌كی خوێندنگاكه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ ئه‌و ناوه‌ندانه ببه‌ن". وتیشی:"پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه به‌دواداچوونی بۆكرا، دواتر كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت". به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاشكراشی كرد :"كه خوێندكاران ده‌توانن له‌مڕۆ (سێشه‌ممه "٨" ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٥)، به‌پێی سنووری پارێزگاكه‌یان سه‌ردانی ئه‌و لیژنانه بكه‌ن كه به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی ناو نه‌هاتنه‌وه‌ی و خوێندكاران ده‌كه‌ن".
سەرچاوە/سایتی خەندان