University of Raparin Logo

ئاگاردارییەک بۆ ئەو خوێندکارانەی کە لەزانکۆی ڕاپەڕین وەرگیراون

وێڕای پیرۆزبایی و بەخێرهاتنی خویندکاران... تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین ڕێنمایی و پێداویستییەکانی خوێندکارانی وەرگیراو لەزانکۆی ڕاپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی ۲۰۱٥-۲۰۱٦ ڕادەگەیەنێت.

بۆ ئەوەی ناوی خۆت تۆمار بکەی لە "تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین" پێویستە ئەم بەڵگەنامانەی لای خوارەوە لەگەڵ خۆت بهێنیت.
۱- کۆپی ناسنامەی باری شارستانی (ڕەنگا و ڕەنگ)
۲- کۆپی ڕەگەزنامە "الجنسیە"  (ڕەنگا و ڕەنگ)
۳- کۆپی کۆبۆنی خۆراک "فۆڕم"  (ڕەنگا و ڕەنگ)
٤- کۆپی کارتی زانیاری "ئەگەر نەبوو پشتگیری نیشتەجێ بوون"
٥- کۆپی پاسپۆرت "ئەگەر هەبێت"
٦- کۆپی بڕوانامەی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی "پەسندکراو لەلایەن پەروەردەوە"
۷- پشکنینی چاو .
۸- وێنەی "معاملات" پشت سپی (٦) دانە.
۹- پشکنینی گروپی خوێن.
۱۰- پڕکردنەوەی فۆڕمی بەڵێن نامە بۆ زانکۆ لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی زانکۆی ڕاپەڕین " بەپێی پێویستی خویندکارەکە"

ا- بەڵێن نامەی بەشەناوخۆیی بۆ "بەشەناوخۆیی"
ب- بەڵێن نامەی دەرماڵە و دەرماڵەی هاتوچۆ بۆ "بەڕێوەبەرایەتی دارایی "
ج- بەڵێن نامەی یاسایی زانکۆ بۆ " تۆماری گشتی "

۱۱- کەفالەت: خوێندکاران دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی زانکۆی ڕاپەڕین کەفالەت پڕبکەنەوە، بەڵام ئەو خوێندکارانە ناتوانن کەفیلەکانیان بهێنن بۆ بەڕێوەبەرایەتی یاسایی زانکۆی ڕاپەڕین دەتوانن لە ناوچەکانی خۆیان کەفالەت پڕبکەنەوە. تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین ...