University of Raparin Logo

سیمینارێکی زانستی بۆ مامۆستایانی زانکۆ سازدەکرێت

رۆژی پێنج شەممە ٢٠١٥/١٢/١٠ کاتژمێر (٩)ی سەلەبەیانی، فاکەڵتی زانست/بەشی کیمیا سیمینارێکی زانستی بۆ بەڕێز "د.نجم الدین محمد سعید" سازدەکات بەناونیشانی :"چۆنیەتی بەکارهێنانی بەرنامەی EndNoTe بۆ رێکخستنی سەرچاوەکان و دۆزینەوەی سەرچاوە بۆ توێژینەوە "
لەبەرئەوەی بابەتەکە گرنگی و سوودێکی زۆری هەیە بۆ هەموو بەشە زانستی و پەروەردەیی و مرۆڤایەتییەکان، بۆیە ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی زانکۆمان دەکەین کە ئامادەی سیمینارەکە بن .

تیبینی : ئەو مامۆستایانەی لە سیمینارەکە ئامادە دەبن پێویستە لاپتۆپ لەگەڵ خۆیان بهێنن .

سەنتەری توێژینەوەی زانستی