بەڕێوەبەرایەتی یاسایی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە لە زانکۆی ڕاپەڕین ناویان هاتووەتەوە لە فاکەڵتییەکانی ( زانست ، پەروەردەی بنەڕەت ، زانستە مرۆڤایەتیەكان ، پەروەردە/ قەڵادزێ) و سكوڵی پەرستاری و بەشی سامانی ئاژەڵ .
بە مەبەستی ڕاییكردنی مامەڵە یاساییەكانی تایبەت بە وەرگرتنی خوێندكارانی قۆناغی یەكەم، بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە لیژنەی دادنوسی بەڕێوەبەرایەتیمان سەردانی سكوڵ و فاكەڵتیەكان دەكات ، بۆ ئاگاداریتان .
تێبینی / خویندکارانی قۆناغی "یەکەم" تەنها لەم ڕۆژانەی کە لەخوارەوە بۆیان دیاریکراوە دەتوانن سەردانی زانکۆ بکەن بە مەبەستی ڕاییكردنی مامەڵە یاساییەكانیان، مامەڵە یاساییەکان لە هەفتەی داهاتووەوە دەست پێدەکەن .
١-خوێندکارانی وەرگیراو لە فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکان لە ڕۆژانی ( ١٣-١٤-١٥ / ١٢ /٢٠١٥ ) سەردانمان بکەن .
٢- خوێندکارانی وەرگیراو لە فاکەڵتی زانست لە ڕۆژانی (١٦-٢٠ / ١٢ /٢٠١٥ ) سەردانمان بکەن .
٣- خوێندکارانی وەرگیراو لە فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت/ڕانیە لە ڕۆژانی (۲۱-٢٢-٢٣ / ١٢ /٢٠١٥ ) سەردانمان بکەن .
٤- خوێندکارانی وەرگیراو لە سکوڵی پەرستاری لە ڕۆژی ( ٢٧ / ١٢ /٢٠١٥ ) سەردانمان بکەن .
٥-خوێندکارانی وەرگیراو لە بەشی سامانی ئاژەڵ و فاکەڵتی پەروەردە/قەڵادزێ لە ڕۆژانی (٢٨-٢٩-٣٠/ ١٢ /٢٠١٥ ) سەردانمان بکەن .
پێداویستییەکان .
(1) وێنەیەك لە كلێشەی بەڵێننامەی هاتووچۆ (پێویستە خوێندكار وێنەیەك لە ناسنامەی كەسی و كارتی زانیاری بهێنێت).
(2) وێنەیەك لە كلێشەی بەڵێننامەی وەرگرتنی خوێندكاری قۆناغی یەكەم و مانەوە لە بەشە ناوخۆییەكان(پێویستە خوێندكار وێنەیەك لەناسنامەی كەسی بهێنێت ) .
(3) وێنەیەك لە كلێشەی دەستەبەری (كفالە) (پێویستە دەستەبەر (كەفیل) وێنەیەك لە ناسنامەی كەسی و پشتگیری شوێنی كارەكەی.