سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانكۆی راپەرین ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین دەكاتەوە، كە بەرێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان و سێنتەری كار و بەرێوەبەرایەتی پرۆگرامەكانی زانكۆی راپەرین بە هاوبەشی لەگەڵ سێنتەری زمان لە زانكۆی سلێمانی و بە سپۆنسەری رێخراوی (IREX)ی ئەمریكی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی وێرك شۆپێك لە زانكۆی سلێمانی لە رۆژانی" یەك شەممە و دوو شەممە" ڕێکەوتی ۲۰-۲۱ / ۱۲ / ۲۰۱٥ ، کە تیایدا چەند سیمینارێك لەسەر زمانی ئینگلیزی و پرۆگرامەكان و سێنتەری كار پێشكەش دەكرێت.
ئەو مامۆستایانەی خوازیاری بەشداریكردنن تكایە ناوی سیانی و شوێنی كاركردنیان بنێرن بۆ ئیمەیڵی:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.