University of Raparin Logo

ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پڕۆژەی" مەرحەبا "درێژ کرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان دەکاتەوە، کە ماوەی پێشکەشکردنی فۆڕمی داواکاری بۆ پڕۆگرامی "ئیراسمەس مەندوس مەرحەبا" بۆ یەک هەفتەی دیکە تا بەرواری ۲۰۱٦/۱/۲٥ درێژکرایەوە.

پێشکەشکردنی دواکاری بۆ ڕاوەندی دووەمی پڕۆژەی ئیراسمەس مەندوس مەرحەبا لە بەرواری ۲۰۱٥/۱۱/۱۷ دەستی پێکردووە بۆ ۲۰۱٦/۱/۱۸ ،بەڵام دوای سەردانی وەفدێکی پڕۆژەکە بۆ هەریەک لە زانکۆکانی (ڕاپەڕین،سلێمانی،کۆیە،هەڵەبجە) کە بەشدارن لە پڕۆژەکە، گفتوگۆ کردن لەگەڵ زانکۆکان و لە پێناو بەرژەوەندی کاندیدەکان و ڕەخساندنی دەفەتی زیاتر بۆیان، شاندی پڕۆژەکە بە هەماهەنگی زانکۆ بەشداربووەکان بڕیاریاندا بە درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پڕۆژەکە تا بەرواری ۲۰۱٦/۱/۲٥ .
 بۆیە هەر فێرخوازێک لە زانکۆمان ئارەزووی پێشکەشکردنی داواکاری هەیە بۆ پرۆژەی "مەرحەبا" پێویستە تا ئەو بەروارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی زانکۆمان بکات بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری .