بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری گشت فاکەڵتی و سکوڵ و بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆمان و ئارەزوومەندان لە دەرەوەی زانکۆ دەکاتەوە، کە هەڵدەستێ بەکردنەوەی کۆرسی توانستی زمانی ئینگلیزی و ئامادەکاری (IELTS) بۆ سەرجەم فێرخوازان.
بەپێی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە :
۱- کۆرسەکە (۱٥) هەفتەی فعلی دەخایەنێت، ئەگەر سێنتەر بە پێویستی زانی ئەوا ماوەی کۆرسەکە درێژ دەکرێتەوە.
۲- لەهەفتەیەکدا (۲) ڕۆژ دەوام دەکرێت، لە هەر ڕۆژێکدا (۳) کاتژمێر وانە دەخوێندرێت.
۳- سەرجەم ئارەزوومەندان پێویستە لەسەرەتادا بەشداری تاقیکردنەوەی ئاست بکەن
٤- سەرەڕای ڕۆژانی خوێندن، بەشداربووان هەفتانە ئەرک"واجب"یان پێ دەسپێردرێت .
دەربارەی مامۆستایانی کۆرس:
مامۆستایانی کۆرسەکە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرن لە زمانی ئینگلیزی و بەڕەگەز ئەمریکین، جگە لەوەش لەگەڵ بریتش کاونسڵ کاردەکەن و خۆیان سەرپەرشتی تاقیکردنەوەکانی (IELTS) دەکەن لە شاری هەولێر.
کاتەکانی کۆرس:
کۆرسەکە لە ڕۆژانی یەک شەممە و چوار شەممە کاتژمێر (۳ بۆ ٦) ی ئێوارە دەبێت .
تێچووی کۆرس :
بۆ گشت فەرمانبەرانی میلاکی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم بڕی (٤٥۰٫۰۰۰) چوار سەد و پەنجا هەزار دیناریان لێ وەردەگیرێت .
بۆ ئەو کەسانەی فەرمانبەرنین بڕی (٦۰۰٫۰۰۰) شەش سەد هەزار دیناریان لێ وەردەگیرێت .
کۆسەکە پێک دێت لە (نووسین،خوێندنەوە،گوێگرتن،قسەکردن) هەر یەکێک لەو سکیڵانە بە ئاستێک و خولێک بۆ بەشداربووان هەژمار دەکرێت .
شوێن و کاتی ناوتۆمارکردن :
فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت /نهۆمی یەکەم/بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان.
ناونووسین لە بەرواری ۲۰۱٦/۱/۲٤ دەستپێدەکات تا ۲۰۱٦/۱/۲۷ بەردەوام دەبێت، دوای ئەم بەروارە هیچ فێرخوازێک ناونووس ناکرێت .