University of Raparin Logo

خولێکی ڕاهێنان لە بواری کۆمپیوتەر دەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان، هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولێکی ڕاهێنان لە بواری کۆمپیوتەر لەسەر بەرنامەی (Wolfram Mathematica for Beginner) کە چەند بابەتێک لەخۆدەگرێت وەک (Problem,Integrate Plote,Solved) .


تێبینی : ۱- خولەکە ماوەی (٥) ڕۆژ دەخایەنێت، لە ڕۆژانی شەممە و چوار شەممە و پێنج شەممە لە کاتژمێر (۱۲:۳۰) بۆ (۱:۳۰) وانە دەخوێندرێت، بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت .

۲- تەنیا مامۆستایان و فەرمانبەران دەتوانن لە خولەکەدا بەشداری بکەن .

۳- لەکۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بە بەشداربووان دەبەخشرێت و وەک چالاکی لە پڕۆسەی زانستخوازی بەردەوام بۆیان تۆمار دەکرێت.
٤- خولەکە لەلایەن (م.ی.ابراهیم ناظم قادر) پێشکەش دەکرێت .

٥- خولەکە لە فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکان دەبێت.

٦- بۆ ناو تۆمارکردن دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری یاخود بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان بکەن. 

۷- ژمارەی بەشداربووان دیاریکراوە، ئارەزوومەندان پێویستە پەلە بکەن لە تۆمارکردنی ناویان .

۸- خولەکە لە ڕۆژی ۲۰۱٦/۲/۱۳ کاتژمێر (۱۲:۳۰) دەستپێدەکات.

٩- بەشداربووانی ئەم خولە خالی پێ وەردەگرن لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری.

 

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر : کورتەی خولەکە       ناوەڕۆک