دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ده‌رفه‌تی (٣٠) سی كورسی زەمالەی خوێندنی (ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانی هه‌نگاریا ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (٢٠١٦/٣/١٦) ئه‌نجامی به‌رایی ناوی ئه‌و ده‌رچوانه ڕاده‌گه‌یەنێت كه به‌پێی به‌ش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن و له‌سه‌ر بنه‌مای پێشبركێكردن و سیستمی نمره‌ی ته‌واوی پێشكه‌شكارانی ئه‌و به‌رنامه‌یه ناویان هاتۆته‌وه.
هاوکات وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات، كه ناویان ده‌رچوه‌و، تا ئێستا فۆرمی تایبەت بەو زەمالەیه‌ی لە سەر وێب سایتی (www.stipendiumhungaricum.hu) وڵاتی هەنگاریا پێشکەش نەکردوە، بە زووترین کات فۆرمی تایبەت بەو زەمالەیە پڕ بكه‌نه‌وه.
له‌هه‌مان كاتدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگاداری كاندیده‌كان ده‌كاته‌وه، كه ئەو لیستەی ڕایده‌گه‌ێنێ، ڕەوانەی وەزارەتی توانستە مرۆییەکانی وڵاتی هەنگاریا دەکات، تا بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە وەرگرتنی هەر کاندیدێک دەربكات، بۆیه هه‌ر كاتێك وڵاتی هه‌نگاریا ئه‌نجامی كۆتایی په‌سەند كرد، ئه‌و كات له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه کاندیدە سەرکەوتوەکان ئاگاداردەکەینەوە سەبارەت بە پێشکەشکردنی پێداویستی و دۆکیومێنتی پێویست بۆ تەواوکردنی مامه‌ڵه و کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان.
گرتە لەم دوو بەستەرەی خوارەوە بکە بۆ بینینى لیستی ناوى کاندیدانى دکتۆرا و ماجستیر: