ئەمڕۆ دوو شەممە ۲۰۱٦/٤/٤ سکوڵی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین بەبۆنەی ڕۆژی زانکۆوە ، لەبینای فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکان فیستیڤاڵێکی زانستی سازکرد.
لە فیستیڤاڵەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران و مامۆستایانی سەرجەم بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ئامادەبوون و ، کۆمەڵێک چالاکی زانستی ئەنجامدران. هەر لە فیستیڤاڵەکەدا خوێندکارانی سکوڵی پەرستاری پشکنینی پەستانی خوێن و شەکرەیان بۆ خوێندکاران و مامۆستایان ئەنجامدا .