بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەرجی كۆنمرەی بۆ ئەو خوێندكارانە دیاریكردووە كە بەمەبەستی خوێندن لە بەشە زانستییەکان سەردانی دەرەوەی وڵات دەكەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاندووە، ئەو خوێندكارانەی دەیانەوێت بۆ مەبەستی خوێندن لە بەشە زانستییەکان بچنە دەرەوەی وڵات، دەبێت كۆی نمرەكانیان بەمشێوەیە بێت: بۆ خوێندنی بەشی پزیشكی كۆنمرەی خوێندکار لە (٨٥%) كەمتر نەبێت، بۆ خوێندنی بەشی پزیشكی ددانو دەرمانسازی كۆنمرە دەبێت لە (٨٠%) كەمتر نەبێت، هاوكات بۆ خوێندنی بەشەكانی ئەندازیاریش دەبێت كۆنمرە (٧٥%) كەمتر نەبێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەموو خوێندكارێك پێش ئەنجامدانی ئەو كارەو چوونەدەرەوەی وڵات بۆ مەبەستی خوێندن، دەبێت دۆسییەیەك لەوەزارەت بكاتەوە.
سەرچاوە/نەوا