رۆژی ١/ ٦ / ٢٠١٤ ، جۆزێف بەنیكتن كونسوڵی ئەمریكی لە هەولێر و ئاندی هالوس ڕێكخەری كاروباری خوێندنی باڵا لە كونسوڵخانەكە، سەردانی زانكۆی راپەڕینی-یان كردو لەگەڵ سەرۆكی زانكۆو ستافەكەی تاوتوێی چەند بابەتێكی زانستییان كردو باس لەباشتركردنی پەیوەندییەكان كرا.
سەرەتا لەكەمپی نوێی زانكۆی راپەڕین لەلایەن سەرۆك و ئەنجومەنی زانكۆی ڕاپەڕین پێشوازی لەوەفدی میوان كراو دواتر سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەتایبەت بەخێرهاتنی میوانەكانی كرد. لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ وەفدەكەی كونسوڵخانەی ئەمریكا تاوتوێی پەیوەندییەكانی زانكۆی راپەڕین و كونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەولێرو دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوەو زانكۆ ئەمریكیەكان كرا. هەروەك لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا كونسوڵی ئەمریكی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە مەبەستیانە لەگەڵ زانكۆ تازەكانی هەرێمی كوردستان پەیوەندی توندوتۆڵ دروست بكەن و هاوكاریان بن بۆ بەرەو پێشبردنیان و لەو نێوەندەشدا زانكۆی راپەڕین یەكێكە لەو زانكۆ تازانەی كوردستان كە پەیوەندییان هەیە لەگەڵی و مەبەستی سەرەكی سەردانەكەشیان بۆ پتەوتركردن و بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندییەیە. هەر لەكۆبوونەوەكەدا وەفدی میوان ئامادەی خۆیان دەربڕی بۆ هاوكاریكردن و گەشەپێدانی زانكۆی راپەڕین بەتایبەت لەبواری بەرنامەی ئاڵوگۆڕی خوێندن و ڕاهێنانی ستافی وانەبێژی و كارگێڕی.