University of Raparin Logo

سکوڵی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین گۆڕدرا بۆ کۆلێژی پەرستاری

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەفەرمانێکی وزاری ژمارە (۳٦۱) لە ڕێکەوتی (۲۰۱٦/۳/۳۰) بڕیاریدا بە گۆڕینی "سکوڵی پەرستاری" لە زانکۆی ڕاپەڕین بۆ "کۆلێژی پەرستاری" .
ئەمەی خوارەوە دەقی فەرمانە وزاریەکەیە:

ئاماژە بە بڕگەی (۱/تەوەری پێنجەم/کاروباری کارگێڕی) لە کۆنوسی کۆبوونەوەی ژمارە (۲) ئەنجومەنی وەزارەت کە لە ڕێکەوتی ۲۰۱٦/۲/۲۳ ئەنجامدرابوو، سەبارەت بە گۆڕینی "سکوڵی پەرستاری" لە زانکۆی ڕاپەڕین بۆ "کۆلێژی پەرستاری" بڕیاردرا بە : گۆڕینی "سکوڵی پەرستاری" لە زانکۆی ڕاپەڕین بۆ "کۆلێژی پەرستاری" .
بەو بۆنەیەوە بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین پیرۆزبایی ئاراستەی ستاف و مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلیژی پەرستاری زانکۆمان دەکەین .

nursing-school