کاندیدێکی زانکۆ راپەڕین بەناوی "نەبەز عەلی ئەحمەد" کە خوێندکاری ماستەرە لە پسپۆڕی پەرستاری لەزانکۆی ئەلمیریا لەوڵاتی ئیسپانیا و لەسەر پڕۆژەی (ئیراسمۆس مەندۆس - مەرحەبا) نێردراوە بۆ ئەو وڵاتە بەمەبەستی خوێندنی ماستەر لەگەڵ چەند خوێندکارێکی دیکە رۆژی ٢٠١٦/٤/٤ لەشاری ئەلمریای ئیسپانیا خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی کردەوە.
نەبەز عەلی بە ماڵپەڕی زانکۆی راپەڕینی وت: " خولەکە لەگەڵ گروپێک خوێندکار ئەنجامدراوە بۆ خوێندکارانی زانکۆی ئەلمریا لە ئیسپانیاو زیاتر لە (١٠٠٠) خوێندکار بەشداریان تێداکردووە."
پڕۆگرامی (ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا) پڕۆژەیەکی خوێندن و ئاڵوگۆڕی خوێندکارانە لەنێوان ژمارەیەک لەوڵاتانی یەکێتی ئەوروپاو خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، زانکۆی راپەڕین ھاوبەشی پڕۆژەکەیەو لە رەوەندی یەکەمی پڕۆژەکەش ( ٢ خوێندکار بۆ دکتۆراو ١ خوێندکار بۆ ماستەرو ١ خوێندکاریش بۆ راھێنانی ستاف) نێردراون بۆ چەند وڵاتێکی ئەوروپی، پڕۆژەکە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە سپۆنسەر کراوەو لە سێ رەوەند پێکھاتووەو لە ئێستادا لەپڕۆسێسی ھەڵبژاردنی کاندیدانی رەوەندی دووەمیدایە.