ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕێنماییه‌كانی د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ده‌سته‌ی جێبه‌جیكردنی پڕۆژه‌ی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانکۆ‌کانی كوردستان بۆ دوركه‌وتنه‌وه له‌و كێشانه‌ی له پرۆسه‌ی ڕیزبه‌ندكردنی زانكۆكان له ساڵی (2015) ڕوبه‌ڕویان بوه‌وه، بۆ ساڵی (2016) سیستمێكی نوێ ڕێكخستنیان داڕشۆته‌ه‌و، له ئێستاشدا ده‌ستیان به‌كاره‌كانی خۆیان كردۆته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه د. سه‌ڵاح ئیسماعیل ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جیكردنی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان ڕایگه‌یاند: میکانزمی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان بۆ ساڵی نوێ گۆرانكاری زۆری تێدا كراوه‌و, كاره‌كانیشمان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. سه‌باره‌ت گۆڕانكاریه‌كانیش د.سه‌ڵاح ئیسماعیل وتی: کاتێک پڕۆژه‌ی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانکۆ‌کانی كوردستان‌مان له ساڵی (2015) ده‌ستیپێکرد، میکانزمه‌که به‌ند بوو به‌کۆکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کانی زانکۆکان له‌ڕێی په‌ڕه‌یه‌کی ئێکسڵی ئاماده‌کراوه‌وه ( په‌ڕه‌ی ڕێکخستنی ڕیزبه‌ندی)، كه له‌لایه‌ن هه‌ر زانکۆیه‌که‌وه پڕ ده‌كرایه‌وه، دوای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریيه‌کان فۆرمێکی نرخاندن بۆ خه‌مڵاندنی زانیاری هه‌ر به‌شێک له نیشانه‌کردنی ڕیزبه‌ندیه‌کان به‌کارده‌هێنرا، که کێش و پێوه‌ری تایبه‌ت بۆ هه‌ر پێوانه‌یه‌ک دانرا بوو، بۆیه ئه‌و میکانزمه ڕوبه‌ڕوی چه‌ند کێشه‌یه‌ک بوه‌وه له‌وانه:
1. چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌کی داخڵکردنی زانیاریه‌کانی تێدا هه‌بوو.
2. چه‌ند زانیاریه‌کی به‌سه‌رچوی تێدابوو.
3. زانیارییه‌کان یان له‌ڕێگه‌ی ده‌ستنوسه‌وه، یان به شێوازی ئه‌لیکترۆنی به‌به‌کارهێنانی ئیمه‌یڵ کۆکرابونه‌وه.
4. هه‌رچه‌نده پێش ڕاگه‌یاندنی ڕیزبه‌ندی (2015) چه‌ندین چاوپێکه‌وتن و وۆرکشۆپ به‌ڕیوه‌چون، به‌ڵام هه‌ندێک زانکۆ به‌ته‌واوی به شێوازی میکانیزمه‌که ئاشنا نه‌بون.
ئه‌و کێشانه‌ی سه‌ره‌وه کارێکی قورسی خستبوه سه‌ر ده‌سته‌ی پڕۆژه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانکۆ‌کانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی داتا‌کان جیابکه‌نه‌وه و، به‌شێوازێکی گونجاو بۆ خه‌مڵاندنه‌که ڕێکیان بخه‌ن.
هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانکۆ‌کانی كوردستان ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌مساڵ گۆڕانكاری زۆرمان له میكانزمه‌كه‌دا كردوه، بۆ ئه‌وه‌ش ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتری دا‌و وتی: ده‌سته‌كه‌مان نه‌خشه‌ی زه‌مینه‌یه‌کی ته‌واوی ڕیزبه‌ندیکردنی له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی گۆگڵ ده‌ستپێكرد، ئه‌و به‌رنامه‌یه له وێبسایتێکی سه‌ره‌کی بۆ ڕیزبه‌ندیکردنی (28) زانكۆیه‌كه پێكهاتوه، كه (15) وێبسایتیان بۆ زانکۆ حکومیه‌کان و، (13) شیان بۆ زانکۆ تایبه‌ته‌كانه. بۆیه له ئێستادا به‌خۆشحاڵیه‌وه ده‌توانین بڵێین:
1. وێبسایتێکی ته‌واومان بۆ ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانکۆ‌کانی كوردستان هه‌یه و، هه‌موو ئه‌و زانیارییا‌نه به‌ده‌سته‌وه داده‌ت، که په‌یوه‌ستن به‌م پڕۆژه‌یه وه‌ك: پێناسه و شێوازی ناسینیان، ڕووداوه‌کان، ئاماره‌کان، زانیاری و خزمه‌تگوزاری دیکه بۆ سه‌رجه‌م زانکۆکان. وێبسایتی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانکۆ‌کانی كوردستانیش برییتیه له (http://nur-krg.net)
2. له ئێستادا هه‌ر زانکۆیه‌ک ئیمه‌یڵی تایبه‌تی به‌خۆی هه‌یه ( nur-krg.net@ )، كه یارمه‌تی چونه ناو وێبسایته‌که و، په‌ڕه‌کانی ڕیزبه‌ندی ده‌دات، چونه ناو ئه‌و وێبسایته‌ش په‌یوه‌ست كراوه به چه‌ند بنه‌مایه‌کی تایبه‌ت.
3. هه‌ر زانکۆیه‌ک وێبسایتی نوێی کارلێکی خۆی هه‌یه، که ده‌توانێت داخڵ ببێت و، ئه‌رشیفی هه‌موو داتا پێویسته‌کان بکات و ڕاپۆرته‌کانیان پێشكه‌ش بكه‌ن. ناونیشانی وێبساتی زانکۆش بریتیه له: (http:// univname.nur-krg.net)
4. زانکۆ ده‌توانێت په‌ڕه‌کانی ڕێکخستنی ڕیزبه‌ندی له‌ڕیگه‌ی وێبسایته‌که‌یه‌وه بکاته‌وه و داتاکانی له ڕێگه‌ی ئۆنلاین داخڵ بکات.
5. ڕاپۆرت و به‌ڵگه پێویسته‌کانی ڕیزبه‌ندیه‌که به شێوازی ئۆنلاین له ڕێگه‌ی وێبسایتی زانکۆ داخڵ ده‌کرێت.
6. په‌ڕه‌ی ڕێکخستنی ڕیزبه‌ندی ئونلاین په‌ڕه‌یه‌کی زیره‌که، توانای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی له‌ناکاوی هه‌یه، که له‌وانه‌یه به‌هۆی زانیاری ناڕاست و به‌سه‌رچوو، یان هه‌ر داخڵکردنێکی هه‌ڵه‌وه ڕوو بدات.
7. زامینه‌ی نوێی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانکۆ‌کانی كوردستان هه‌موو زانیاریه‌کانی ده‌سته‌ی ئه‌کادیمی هه‌ر زانکۆیه‌ک له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه‌ش نمره‌ی دڵنیایی جۆریی وانه‌بێژی، ئه‌وه‌ش به‌رچاوڕونیه‌کی ته‌واوی ده‌سته ئه‌کادیمیه‌که و ده‌ستکه‌وته‌کانیان له‌هه‌ر زانکۆیه‌ک پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كات.
8. له چه‌ند ساڵی داهاتودا زه‌مینه‌ی ڕیزبه‌ندی زانکۆ نیشتیمانیه‌کان ده‌بێت به سیستمی ئه‌رشیفکردنی دیجیتاڵی و کۆگای هه‌موو زانکۆ‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
د.سه‌ڵاح ئیسماعیل ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له ئێستادا زانکۆ‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان هه‌یه(nur-krg.net@) و، هه‌مویان توانای چونه نێو وێبسایتی خۆیان و په‌ڕه‌ی ڕێکخستنی ڕیزبه‌ندییان هه‌یه، بۆیه زانکۆکان ده‌توانن به خێرایی ده‌ست به‌کارکردن بکه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی ته‌واو کردنی زانیاری و ڕاپۆرته‌کانیان تا کاتی دیاری کراو که ڕێكه‌وتی (2016/9/1)، ئه‌وه‌شی ڕونكردنه‌وه كه له‌و ڕێكه‌وته به‌دواوه وێبسایته‌کان و په‌ڕه‌کان به شێوازێکی ئۆتۆماتیکی له داخڵکردنی زانیاریه‌کان ده‌وه‌ستن.
له كۆتایشدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانکۆ‌کانی كوردستان ڕایگه‌یاند: له ڕۆژانی ( 7 و 8 ی مارسی 2016)دا ده‌سته‌كه‌مان له هۆڵی ڤیدیۆ كۆنفرانس له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوو وۆرکشۆپ-مان بۆ زانکۆ حکومی و تایبه‌تیه‌كان ڕێکخست بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی سیستمی نوێی ڕێکخستنی ڕیزبه‌ندییه‌کان و، شیکردنه‌وه‌ی میکانیزمی به‌کارهێنانی سیستمه‌که له‌لایه‌ن زانکۆکانه‌وه.
http://www.mhe-krg.org/ku/node/2819