University of Raparin Logo

کونسوڵگەری ئەمریکا سیمینارێک لەسەر ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لەزانکۆی راپەڕین ساز دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

بڕیارە رۆژی سێ شەممە ۲۰۱٦/٤/۱۲ بەسەرپەرشتی کونسوڵگەری ئەمریکا لەھەولێر سیمینارێک دەربارەی "ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا" بۆ ئەندامێکی رێکخراوی (Spirit of America) کە رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە، لەزانکۆی راپەڕین سازکرێت.

 سەرجەم خوێندکاران و مامۆستایان و ستافی کارگێڕی زانکۆ و رۆژنامەنووسان و رۆشنبیرانی و کادیرانی سیاسیی سنوری راپەڕین دەتوانن ئامادەی سیمینارەکە بن.

شوێن: ھۆڵی چالاکیەکانی زانکۆی راپەڕین، فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت، نھۆمی دووەم.
کات: کاتژمێر (١١:٣٠)ی پێشنیوەڕۆ.