سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت سبەی چوارشەممە ۲۰۱٦/٤/۲۰ دەوامی فەرمی لەسەرجەم فاکەڵتی و کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆکە دەبێت و پشوی فەرمی نایانگرێتەوە، ئەمەش بەمەبەستی تەواوکردنی مەنهەجی ساڵی خوێندن و قەرەبوکردنەوەی دەوامی فەوتاوی خوێندکاران .
ئەمە لەکاتێکدایە کە وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕۆژی چوارشەممە ۲۰۱٦/٤/۲۰ ی وەک پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت ڕاگەیاند، بەڵام لەم ڕۆژەدا دەوام ئاسایی دەبێت لە زانکۆی ڕاپەین، بۆیە داوا لەسەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران دەکەین پابەندبن بە دەوامی ئاساییان. سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین