University of Raparin Logo

ڕوونکردنەوەی زانکۆی ڕاپەڕین لەبارەی پشووەکانی ڕۆژی شەهیدی زانکۆ و یەکی ئایار

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین بڕیاریدا کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٦/٤/٢٤، کە هاوکاتە لەگەڵ یادی " ٤٢ "هەمین ساڵوەگەڕی بۆردمانكردنی شاری قه‌ڵادزێ و ڕۆژی شەهیدی زانکۆ، لە کەمپەسی ڕانیە دەوام ئاسایی دەبێت لەسەرجەم فاکەڵتی و کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆکە، ئەمەش لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی خوێندکاران و تەواوکردنی مەنهەجی ساڵی خوێندنیان .

هەروەک لە نوسراوەکەی زانکۆی ڕاپەڕین-دا هاتووە کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٦/٥/١ کە هاوکاتە لەگەڵ جەژنی جیهانی کرێکاران، بەهەمان شێوە لەسەرجەم فاکەڵتی و کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆکە دەوام ئاسایی دەبێت . 

ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی ساڵنامەی زانکۆی ڕاپەڕین ڕۆژی شەهیدی زانکۆ ٢٠١٦/٤/٢٤ پشووی فەرمییە، هەروەها حکومەتی هەرێم ڕێکەوتی ٢٠١٦/٥/١ کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممە، بەبۆنەی جەژنی جیهانی کرێکارانەوە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت ڕاگەیاندووە، بەڵام لەهەردوو ڕۆژەکەدا دەوام ئاسایی دەبێت لە زانکۆی ڕاپەین، بۆیە داوا لەسەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران دەکەین پابەندبن بە دەوامی ئاساییان.

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین