University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین ڕۆژی شەهیدی زانکۆی بەرز ڕاگرت

چاپکردن ئیمەیڵ

 رۆژی یەک شەممە ٢٤ / ٤ / ٢٠١٦، لەبەردەم فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان مەراسیمێک بەبۆنەی یادی ڕۆژی شەهیدی زانکۆ بەڕێوەچوو، لە مەراسیمەکەدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری خویندکاران بەڕیز(د. هێرش رسوڵ) وتەیەکی لەسەر کارەسات و ڕاپەڕینی ٢٤ / ٤ کە بە ڕۆژی شەهیدی زانکۆ دانراوە پێشکەشکرد و خویندکارانیش بە هۆنراوەی تایبەت بەو یادە بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.

 وابڕیاریشە ڕۆژی دووشەممە ٢٥ / ٤ / ٢٠١٦، بەبۆنەی یادی شەهیدی زانکۆوە سیمینارێک ئەنجام بدرێت.

لەژێر ناونیشانی (قەڵەمەکان چەک و خۆشمان پێشمەرگە) لە یادی ڕۆژی شەهیدی زانکۆدا، ئینستیتوتی ستراتیژی بۆ پەیوەندیە نیودەوڵەتیەکان و کاری دبلۆماسی لەگەڵ زانکۆی ڕاپەڕین و بە هاوکاری و هەماهەنگی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، سیمینارێک بۆ بەڕێز(پ.ی د. سەروەر عبدالرحمن) بەناونیشانی (جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی و هەوڵەکانی بەنێونەتەوەیی کردنی) سازدەکات.

شوێن / هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ- فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت