ئه‌مڕۆ یەکشەممە ٢٠١٦/٤/٢٤ فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی قه‌ڵادزێ، له ٤٢ هەمین ساڵوەگەڕی کارەساتی بۆردومانی شاری قەڵادزێ لە ١٩٧٤/٤/٢٤، و رۆژی شه‌هیدی زانكۆدا، وه‌ك وەفایەک بۆ قوربانیانی كاره‌ساتەکە و شه‌هیدانی زانكۆ ، له‌ناو كه‌مپی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده ،چه‌ند چالاكییه‌كی جۆراو جۆر به‌ڕێوه‌چوون .
ئه‌مڕۆ ٤٢ ساڵ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر كاره‌ساتی بۆردومانی شاری قەڵادزێ و شه‌هیدكردنی زانكۆی سلێمانی کە ئەوکات گوازرابویەوە بۆ ئەو شارە، لەم ڕۆژەدابوو کە رژێمی فاشی بەعس، به دڕندانه‌ترین شێوه په‌لاماری شاری قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی-دا و، بەچەكی قەدەغەكراوی ناپاڵم و فسفۆڕ بۆردومانی شارەکەی کرد، بەهۆیەوە ١٦٣ كەس لە مامۆستا و خوێندكار و فه‌رمانبه‌ری زانكۆكه و هاوڵاتیانی شاره‌كه شەهید بوون و زیاتر لە ٣٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا به‌ڵێنی وه‌فا بۆ شه‌هیدانی کەرەساتەکە و شەهیدانی زانكۆ دووپات کرایەوە.