University of Raparin Logo

سیمینارێک دەربارەی جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی و هەوڵەکانی بەنێونەتەوەیی کردنی

چاپکردن ئیمەیڵ

 رۆژی دووشەممە ۲۰۱٦/٤/۲٥ لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، لە ساڵوەگەڕی کارەساتی ٤/۲٤ ، و ڕۆژی شەهیدی زانکۆ دا، سیمینارێک دەربارەی (جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی و هەوڵەکانی بەنێونەتەوەیی کردنی) سازکرا.

 بە دروشمی (قەڵەمەکان چەک و خۆشمان پێشمەرگە) ئینستیتوتی ستراتیژی بۆ پەیوەندیە نیودەوڵەتیەکان و کاری دبلۆماسی لەگەڵ زانکۆی ڕاپەڕین،  بە هاوکاری و هەماهەنگی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، سیمینارێکی بۆ بەڕێز (پ.ی.د.سەروەر عبدالرحمن) بە ناونیشانی (جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی و هەوڵەکانی بەنێونەتەوەیی کردنی) سازکرد، لە سیمینارەکەدا سەرۆکی زانکۆو یاریدەدری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین ئامادەبوون.