بەبۆنەی ھاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین دەکات . ھەروەھا پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم موسوڵمانان بەگشتی و موسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی دەکەین و داواکارین لەخوای گەورە کە ئەم جەژنە ببێتە دەستپێکی شادی و سەروەری بۆ گەلەکەمان و ھەموو ساڵێک بەخێرو خۆشی بەڕێوەبچێت.
سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین